سەرۆکوەزیرانی بریتانیا داوای لێبوردن لە منداڵێک دەکات

- 12/9/2019 5:42:00 PM 4338 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی نەبونی جێگەی خەواندن لە نەخۆشخانەیەک و مانەوەی منداڵێک لەسەر زەمینی نەخۆشخانەکە، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا دوای لێبوردن لە منداڵەکە دەکات.

بڵاوبونەوەی وێنەی مندالێکی نەخۆش لە پێگە ئەلکترۆنیەکان دەنگدانەروەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کە تیایدا دەردەکەوێت بەهۆی نەبونی جێگەی نەخۆشی بەتاڵ لە سەر زەمینی نەخۆشخانەیەک چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت، ئەوەش بۆریس جۆنسن-ی ملکەچ بە پۆزش هێنانەوە کرد.

جاک ویلمێنت بەهۆی بارودۆخی ناکاو، رەوانەی نەخۆشخانەی لیدز کراوە، بەلام لەبەر نەبونی بێدی بەتاڵ لەسەر زەمینی ژوری فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەکە راکشێنراوە و چارەسەری وەرگرتوە، هاوکات ناچار کراوە بۆ ماوەیەکی زۆر  لەسەر زەمینەرکە بمێنێتەوە.
Jack was forced to lie on the floor on a pile of coats (YP)

سەرۆکوەزیرانی بریتانیا کە لە ئێستادا رکابەری جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری ئەو وڵاتە دەکات لەسەر بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی، لە بەشێکی زۆری هەڵمەتە هەڵبژاردنەکانیدا بانگەشە و بەڵێن بۆ چاکردنی کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری پزیشکی نیشتیمانی وڵاتەکی دەکات، دوێنی شەو لەبارەی ئەو روداوە وتی" داوای لێبوردن لەو منداڵە و هەر کەسێکی دیکە دەکەم کە  بە بارۆدۆخێکی وادا تێپەڕبون"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP