بەپەلە

ڤیدیۆ؛ لەنیوزلەندا گڕکانێک تەقییەوە، حکومەت هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

- 12/9/2019 11:04:00 AM 2774 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-        

ئەمڕۆ دوشەممە گڕکانێکی گەورە لە دورگەی سپی (واکاری) لە نیوزلەندا تەقییەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش برینداربون، چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێن بون، حکومەتی وڵاتەکەش هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گڕکانێکی گەورە لەکەناراوەکانی رۆژهەڵاتی دورگەی سپی (واکاری)  لە نیوزلەندا تەقیوەتەوە، بەپێی دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە لەکاتی روداوەکەدا زیاتر لە 100 کەس لەسەر ئەو دورگەیە بون.

پۆلیسی نیوزلەندا ئاماژەی بەوەکرد، کاتی تەقینەوەی گڕکانەکە زیاتر لە 50 کەس لەنزیک  روداوەکەوە بون.

حکومەتی نیوزلەندا هۆشداری داوە بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن، بۆ خۆپاراستن لەمەترسیەکانی تەشەنەکردنی گڕکانەکە.

ساڵی 1914 لەهەمان دورگە گرکانێک تەقییەوە، بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا، لە مانگی نیسانی 2016 شدا تەقینەوەیەکی کورت رویدا، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP