بەپەلە

بارزانی داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دوبارەنەبونەوەی جینۆسایدەکان بکات

- 12/9/2019 10:57:00 AM 1451 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید بڵاوکردەوە و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دوبارەنەبونەوەی جینۆسایدەکان بکات.
 به‌ڕێزه‌وه‌ یادی قوربانییانی جینۆساید له‌ کوردستان و جیهان ده‌که‌ینه‌وه‌، سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان ده‌نێرین

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید بڵاوکردەوەو رایگەیاندوە، "ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژی جیهانیی یاد و ڕێزگرتن له‌ قوربانییانی جینۆسایددا، به‌ڕێزه‌وه‌ یادی قوربانییانی جینۆساید له‌ کوردستان و جیهان ده‌که‌ینه‌وه‌، سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان ده‌نێرین".
داواکارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کار بکات بۆ ڕێگریکردن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌یان و سزادانی تاوانکاران

 

باسی لەوەشکردوە، "داواکارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کار بکات بۆ ڕێگریکردن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌یان و سزادانی تاوانکاران".

نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 2015 دا رۆژی 09/12/2019 بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریکردن لەو تاوانە دەستنیشانکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP