بەپەلە

فڕۆکە سیخوڕیەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی سیئۆلەوە چاودێری کۆریای باکور دەکەن

- 12/9/2019 10:31:00 AM 2037 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-          

فڕۆکە سیخوڕیەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ بەسەر ئاسمانی سیئۆلەوە بینراون، بۆ چاودێری جوڵەکانی کۆریای باکور، ئەوەش پاش رۆژێک لە راگەیاندنی  تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتو دێت لەلایەن پیۆنگ یانگەوە.
فڕۆکە سیخوڕیەکانی ئەمریکا لەسەر ئاسمانی هەرێمی کیۆنگی لە کۆریای باشور لە بەرزی نۆ هەزار مەترەوە چاودێریان کردوە

 

پێگەی Aircraft Spotsی ئەمریکی بۆ چاودێری جوڵەی فڕۆکەی مەدەنی بڵاویکردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە سیخوڕیەکانی ئەمریکا لەجۆری (RC-135W)، لەسەر ئاسمانی هەرێمی کیۆنگی لە کۆریای باشور لە بەرزی نۆ هەزار مەترەوە چاودێریان کردوە".
هەمان جۆری فڕۆکە سەرەتای ئەم مانگە لەسەر نیمچە دورگەی کۆریا دەرکەوتن

 

هەمان جۆری فڕۆکە سەرەتای ئەم مانگە لەسەر نیمچە دورگەی کۆریا دەرکەوتن، ئەویش لەپاش ئەوەی لە28ی مانگی رابردو، کۆریای باکور زنجیرەیەک موشەکی جۆراو جۆری تاقیکردەوە.

دوێنێ یەکشەممە کۆریای باکور رایگەیاند، تاقیکردنەوەیەکی "زۆر گرنگی" ئەنجامداوە، کە رۆڵی سەرەکی دەبێت لەسەر هەڵوێستی سراتیژی وڵاتەکە لە داهاتودا.
ئەمریکا چەندین ئامێری پێشکەوتوی هەیە، کە دەتوانێت لە رێگایانەوە بەرەنگاری کۆریای باکور ببێتەوە

 

لەوەڵامدا هۆبەرت ئەوبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چەندین ئامێری پێشکەوتوی هەیە، کە دەتوانێت لە رێگایانەوە بەرەنگاری کۆریای باکور ببێتەوە، ئەگەر هاتو پیۆنگیانگ وازیهێنا لەپابەندیەکانی بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی لەنێوانیاندا".

باسی لەوەشکرد، واشنتن هێشتا دەیەوێت پیۆنگیانگ پابەند بێت بە گفتوگۆکان لەبارەی داماڵینی چەک لەنێوانیاندا.

سەرەتای ئەم هەفتەیەدا باڵیۆزی کۆریای باکور لە واشنتن رایگەیاند، "بابەتی داماڵینی چەک لەنێوان کۆریای باکور و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستانی لەسەرناکرێت".

لەوەڵامدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "لەوبڕوایەدا نیم کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور هیچ ویستێکی بۆ دەستوەردان لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەبێت، بەڵام دوژمنکاریەکانی پیۆنگیانگ شۆکی کردم".

ئەوەشی خستەڕو، هەڵپەساردنی دانوستانەکانی داماڵینی چەک لەنێوان واشنتن و پیۆنگیانگدا لەبەرژەوەندی ئەو نابێت، وەک دەستوەرانە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP