فینلەندا؛ گەنجترین سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا

- 12/9/2019 10:00:00 AM 8749 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سانا مارینی، وەزیری گواستنەوە وەک گەنجترین سەرۆکی وەزیران لە فینلەندا لەلایەن حیزبی فەرمانڕەوای وڵاتەکەوە کە ڕابەرایەتی حکومەتێکی هاوبەش دەکات و لە پێنج حیزب پێکهاتوە، هەڵبژێردرا.
هەفتەی رابردو ئانتی ڕینی، دەستی لەپۆستی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا کێشایەوە

 

هەفتەی رابردو ئانتی ڕینی، دەستی لەپۆستی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا کێشایەوە، حیزبی فەرمانڕەوای وڵاتەکەش سانا مارینی تەمەن 34 ساڵ کە پێشتر وەزیری گواستنەوە بوە وەک گەنجترین سەرۆکی وەزیران هەڵبژارد.

ئەوەش لەکاتێکدایە حیزبی ناوەند کە یەکێکە لە حیزبەکانی ناو حکومەت رایگەیاندوە، متمانەی بە بەڕێوبەرایەتییەکەی نەماوە، دوای ئەوەی کارمەندانی پۆست و گەیاندن ناڕەزاییان دەربڕی.
لە ماوەی داهاتودا کاری زۆرمان هەیە بیکەین بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە بەڕێوبەرایەتییەکە

 

سانا مارینی، سەرۆک وەزیرانی نوێی فینلەندا دوای سەرکەوتنەکەی لە دەنگدانەکەدا بە جیاوازییەکی کەم، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "لە ماوەی داهاتودا کاری زۆرمان هەیە بیکەین بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە بەڕێوبەرایەتییەکە".
بەرنامەی هاوبەشی حکومەتمان هەیە کە هەمو حیزبەکانی وڵات یەکدەخات

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرنامەی هاوبەشی حکومەتمان هەیە کە هەمو حیزبەکانی وڵات یەکدەخات".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP