بەپەلە

ڤیدیۆ؛ ساتی تیرۆرکردنی چالاکوانێک لە کەربەلا

- 12/9/2019 8:51:00 AM 35965 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

درەنگانی شەوی رابردو فاهم ئەلتائی، چالاكوانی مەدەنی لە شاری كەربەلا بە دەمانچەی بێدەنگ كوژرا.

شەوی رابردو میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، چالاكوانی مەدەنی ناسراوی عێراقی فاهم ئەبو كەلەل ناسراو (فاهم ئەلتائی) لە بەردەم ئۆتێلێك ئەنسار لە ناوچەی بارودی شاری كەربەلا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژرا.

باس لەوەشکراوە، ئەو چالاكوانە لەرێگەی دەمانچەی بێدەنگەوە کوژراوە، هێزە ئەمنیەكانیش لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە.

لە 25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانی بەغدای پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی باشوری عێراقن و دۆخی ئەمنی تاڕادەیەک ناجێگیری بەخۆوە بینیوە.

هەینی رابردوش ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرد و بەهۆیەوە زیاتر 19 خۆپیشاندەر کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربون. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP