دو موشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتنەخوارەوە

- 12/9/2019 8:15:00 AM 2273 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەوی رابردو دو موشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتنەخوارەوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان پێنج كەس برینداربون كە برینی دوانیان سەختە.
 درەنگانی شەوی رابردو دو موشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتنەخوارەوە

 

ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیك رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو دو موشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتنەخوارەوە، بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربون كە برینی دوانیان سەختە.
 باڵیۆزخانەی وڵاتان لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە و كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی

 

دوای كەوتنەخوارەوەی موشەکەکان باڵیۆزخانەی وڵاتان لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە و كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی، بۆ ئەگەری كەوتنەخوارەوە و ئاراستەكردنی موشەكی دیكە.
 ئامانجی موشەکەکان ھێزەكانی ئەمریكا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا بوە لە بەغدا

 

هاوکات چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردوەتەوە، ئامانجی موشەکەکان ھێزەكانی ئەمریكا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا بوە لە بەغدا، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوەکە رانەگەیاندوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP