ڤیدیۆ.. سۆفیا-ی رۆبۆت بەشداریكردنی لە دیداری جیهانی گەنجان رادەگەیەنێت

- 12/8/2019 10:57:00 PM 7053 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سێهەمین دیداری جیهانی گەنجان لە چوار رۆژی ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە میسر ئەنجامدەدرێت و یەكیك لە قسەكەرانی دیدارەكەش رۆبۆتێكە بەناوی سۆفیا.

سۆفیا-ی رۆبۆت، كە یەكێكە لەو رۆبۆتانەی بە سیستەمی زیرەكی دەستكرد كاردەكات، لە گرتە ڤیدیۆییەكدا بە و بە دەنگی خۆی رایدەگەیەنێت، بەشداردەبێت لە دیداری جیهانی گەنجان لە شاری شمرشێیخ لە میسر.

زیرەكیی دەستكرد، بە یەكێك لە بابەتە خواستراوەكانی دیداری ئەمساڵی گەنجان دادەنرێت، بەهۆی گرنگی ئەو هەلانەی دەیداتە گەنجان بۆ دۆزینەوەی كار، لەپاڵ لایەنە ترسێنەرەكانی لە بەكارهێنان و جێەبجێكردنی بە چەندین شێوە، كە وا گومان دەبرێت لە داهاتودا زیانی بۆ سەر مرۆڤ هەبێت.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی دیداری جیهانیی گەنجان لەوبارەیەوە رایگەیاند "دیدارەكە لە رۆژانی 14 تا 17ی ئەم مانگە لە شرمشێیخ-ی میسر ئەنجامدەدرێت و سۆفیا-ی رۆبۆت بۆ دیدارەكە بانگهێشتكراوە، كە شێوەی مرۆڤی تێدایە بە ئاستێكی زۆر تیدایە و دەبێتە یەكێك لە قسەكەرانی دیدارەكە".

 

سۆفیا لە گرتە ڤیدیۆییەكەیدا دەڵێت "چاوەڕوانی بەشداریكردنم بن لە دیداری جیهانیی گەنجان لە شرمشێیخ-سینا لە میسر، من  زۆر پەرۆشی بینینی هەموتانم".

سۆفیا لە لایەن كۆمپانیای هانسن رۆبۆتیكس، لە شاری هۆنگ كۆنگ لە چین دروستكراوە و دكتۆر دەیڤد هانسن، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دیزاینی كردوە، لەكاتێكدا خاوەنی روكار و روخسارێكی زۆر نزیك لە مرۆڤە، سۆفیا بە پێشكەوتوتریت رۆبۆت دادەنرێت، سەرەڕای ئەوەی لەبواری تەكنەلۆجیا و داهێنانە پێشكەوتوەكانی بواری رۆبۆت و زیرەكیی دەستكرد و هونەردا توانایەكی باشی هەیە.

هاوكات لە لایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە، سۆفیا نازناوی "پاڵەوانی داهێنانی ورەگرتوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی بەردەوام لە رێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا و داهێنان لە وڵاتانی پێشكەوتو، ساڵی 2018ش خەڵاتی جوڵد ئەدیسۆن-ی بۆ بواری رۆبۆت وەرگرتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP