بەپەلە

وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

- 12/8/2019 9:59:00 PM 9681 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ جێگیركردنی بڕگه‌و خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ردولا، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: له‌دوای ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هاوكاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشی:" ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌كان تا به‌و شێوه‌یه‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌و پشكی هه‌رێم كراوه‌ له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ تێپه‌ڕێندرێت و گرفت و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كرێت".

فارس عیسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاری بڕگه‌و خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نه‌كرێت و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی عێراق ڕێكه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا ڕێژه‌ی 12.67%ی بودجه‌ ڕه‌وانه‌ بكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP