بەپەلە

ترەمپ: ئەگەر كوشنەر كێشەی فەلەستین-ئیسرائیل چارەسەرنەكات واتای ئەوەیە كارێكی مەحاڵە

- 12/8/2019 9:52:00 PM 1027 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر جەیرد كوشنەر، كە یەكێكە لە راوێژكارەكانی خۆی، سەركەوتو نەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ئەوە بەو واتایە دێت چارەسەركردنی كێشەكە مەحاڵە.

كوشنەر هەوڵدەدات بۆ چارەسەركرنی كێشەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ئاشتی بەرپابكات

لەمیانی لێدوانێكیدا كە ئەمرۆ یەكشەممە لەبەردەم ئەنجومەنی ئیسرائیلی-ئەمریكیدا پێشكەشیكرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "جەیرد كوشنەر-ی راوێژكاری ئیدارەكەی، كە لە هەمانكتدا هاوژینی كچەكەیەتی، هەوڵدەدات بۆ چارەسەركرنی كێشەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ئاشتی بەرپابكات".

ئەوە واتای وایە كە ئاشتی نێوان ئەو دو لایەنە كارێكی مەحاڵە

ئاماژەی بەوەشكرد "سەختترین شت كە بتوانین ئەنجامیبدەین، گەیشتنە بە رێككەوتنی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، ئەگەر كوشنەر نەیتوانی ئەوكارە بە ئەنجام بگەیەنێت، ئەوە واتای وایە كە ئاشتی نێوان ئەو دو لایەنە كارێكی مەحاڵە".

ترەمپ وتیشی "من ئیسرائیلم خۆشدەوێت و پەیوەندیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئیسرائیل ئەمرۆ بەهێزترە بەراورد بە رابردوی كئشكی سپی، ئیسرائیل تا ئێستا هاوڕێیەكی وەك دۆناڵد ترەمپی نەبوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP