بەپەلە

شاسوار عەبدولواحید وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

- 12/8/2019 9:30:00 PM 24523 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی وتارەكەی مەسرور بازرانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دایەوە كە پاش تێپەڕبونی 100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەمی حكومەت پێشكەشی كرد.

لە ڤیدۆیەكدا، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەندین پرسیاری خستۆتەرو تیایدا دەڵێت، ئایا ئەگەر لە رۆژێكدا 11 كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاوڵاتیان ئەمە دەستكەوتە یان شكستە؟

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە زانیارییەی سەرۆكی حكومەت لە وتارەكەیدا پێشكەشی كرد كە لەمەودوا هەرێم و بەغداد پێكەوە نەوتی كەركوك دەنێرنە دەرەوە وتی،"ئەگەر وایە ئەی كوا پارەكەی"

سەبارەت بە دیارییكردنی بودجە بۆ رێگەوبانەكان دەڵێت،"دەبێت لە هاوڵاتیان بپرسین بزانین چی گۆڕانكارییەك لە رێگەوبانی شارەكان كراوە".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP