بەپەلە

سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرتی دیوانیه‌ ده‌رچو

- 12/8/2019 8:59:00 PM 1319 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زوهێر شه‌علان پارێزگاری دیوانیه‌ ڕایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی ڕه‌شوه‌، سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و مانگێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرتی پارێزگاكه‌ ده‌رچوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پارێزگاری دیوانیه‌ ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ حوكمی پێنج ساڵ و مانگێك زیندانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت ده‌رچوه‌ به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی ڕه‌شوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر پارێزگاری دیوانیه‌ بڕیاری لێخۆشبونی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری باج و تۆماری خانوبه‌ره‌و ژینگه‌و ئاوی پارێزگاكه‌ ده‌ركرد كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌میان ئه‌نجامدابو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP