بەگوێرەی راپرسیەك لە 40٪ی ژنان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان روبەروی توندوتیژی دەبنەوە

- 12/8/2019 8:54:00 PM 428 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

لە پارێزگای هەڵەبجە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەنجامی راپرسیەك بڵاوكرایەوە و تیایدا دەردەكەوێت  لە 40٪ی ژنان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان روبەروی توندوتیژی دەبنەوە.

شۆخان حەمە ڕەشید، "بەڕێوبەری ڕێکخراوی وەلا (WOLA) بەخەندان-ی ڕاگەیاند، " لەماوەی ڕابردو ڕاپرسیەکی ڕوبەڕومان ئەنجامدا لەشارەکانی سلێمانی و کەلار وهەڵەبجە، بۆ ئەو توندوتیژیانەی کە ژنان لەتۆڕە کۆمەڵاتیەکان ڕوبەڕوی دەبنەوە، ڕاپرسیەکە بۆ 100کەس ئەنجامدراوە، بەڕێژەی 40٪ژنان لەتۆڕە کۆمەڵاتیەکان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە"

ئەوەشی ڕونکردوە،" لەم ڕاپرسیەدا ئاژەمان بەوەکرد کاتێک ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنە پەنا دەبەن بۆ یاسا، یان ئایا متمانەیان بەیاسا هەیە؟ لەوەڵامدا  36٪ ژنان متمانەیان بەیاسا نیە و 22٪ متمانەیان بەیاسا  هەیە، هەر لەو ڕاپرسیەدا هاتوە بەڕێژەی 23٪ی ژنان پێیانوایە کیشەکانیان لەڕێگەی یاساوە چارەسەر نابێت"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP