بەپەلە

ملیاردێرێك بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریكا دەكات
بلومبێرغ: جگە لەمن هیچ كەسێك ناتوانێت ركابەری ترەمپ بكات

- 12/8/2019 8:36:00 PM 2750 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مایكڵ بلومبێرغ یه‌كێك له‌ملیاردێره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر حزبی دیموكراته‌كان كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ ده‌كات و لە وتەیەكیشدا رایدەگەیەنێت،جگە لەمن هیچ كەسێك ناتوانێت ركابەری ترەمپ بكات.

مایكڵ بلومبێرغ له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBSی ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی ئێستای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ڕوی سیاسه‌تی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌، ساڵ له‌دوای ساڵ ڕوی له‌خراپ بون كردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌دوای ساڵی 2016ه‌وه‌.

وتیشی: "بڕوامانوایه‌، دۆناڵد ترامپ  شایسته‌ نیه‌ كه‌ ڕۆڵی سه‌رۆكی وڵات بگێڕێت".

مایكڵ بلومبێرغ جه‌ختیشیكرده‌وه‌،"دۆخه‌كه‌ به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ ناگرێت چوار ساڵی داهاتو ترامپ حوكم بكات" و وتی: "ترامپ سه‌رجه‌م ڕكابه‌ره‌كانی له‌حزبی دیموكراته‌كان ده‌به‌زێنێت، بۆیه‌ من خۆم كاندید ده‌كه‌م و ڕوبه‌ڕوی ده‌بمه‌وه‌".

به‌گوێره‌ی ئامارێك كه‌ گۆڤاری فۆرس خستویه‌تیه‌ڕو، ده‌ركه‌وتوه‌ مایكل بلومێرغ له‌ئاستی نۆیه‌می ده‌وڵه‌مه‌نترینه‌كانی جیهانه‌.

بڕیاره‌ 3-11- 2020 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP