بەشە بودجەی هەرێم لەبودجەی فیدڕاڵی بۆ 2020 ئاشکراکرا

- 12/8/2019 5:18:00 PM 84479 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لەبودجەی 2020 ئاشکراکرد.
لەسەدا 12.6-ی بودجەی فیدڕالی و بەشە موچەی پێشمەرگەش وەردەگرێت

بەگوێرەی هەواڵێکی عەین ئەلعێراق نیوز، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لەبودجەی 2020-ی عێراق ئاشکراکردوە و رایگەیاندوە" لەبەرامبەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەکۆمپانیای سۆمۆ، هەرێمی کوردستان لەسەدا 12.6-ی بودجەی فیدڕالی و بەشە موچەی پێشمەرگەش وەردەگرێت."

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەت لەبەغداد رەتیشیکردەوە عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رازیبوبێت بەپێدانی  لەسەدا  22-ی بودجەی فیدڕاڵی عراق بەکورد پێش رادەستکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی.
ئەم رێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغداد جێبەجێدەکرێت لەکاتی پەسەندکردنی بودجەی فیدڕاڵی

فارس عیسا جەختیشیکردەوە، ئەم رێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغداد لەکاتی پەسەندکردنی بودجەی فیدڕاڵی جێبەجێدەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP