ئەڵمانیا داوادەکات وەڵامی توندی روسیا بدرێتەوە

- 12/8/2019 4:49:00 PM 5347 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، لەبەرامبەر کوشتنی کەسێکی داواکراو لەلایەن مۆسکۆوە پێویستە وەڵامی توندی ئەو وڵاتە بدرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئینگرێت کرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی داواکراوێکی مۆسکۆ لەبەرلینی پایتەختی وڵاتەکەی کوژراوە، پێویستە وەڵامی توندی روسیا بدرێتەوە.
پێویستە لەگەڵ حکومەت تاوتوێی ئەو بابەتە بکەن بۆ ئامادەکردنی وەڵامی پێویستی روسیا

ناوبراو لەچاوپێکەتنێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاندوە، پێویستە لەگەڵ حکومەت تاوتوێی ئەو بابەتە بکەن بۆ ئامادەکردنی وەڵامی پێویستی روسیا.
بەپێویستیشی زانی روسیا بەشداربێت لەلێکۆڵینەوەکانی ئەڵمانیا لەبارەی کوشتنی ئەو هاوڵاتیە

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەپێویستیشی زانی روسیا بەشداربێت لەلێکۆڵینەوەکانی ئەڵمانیا لەبارەی کوشتنی ئەو هاوڵاتیە روسییەی کە هاوینی رابردو روی لەئەڵمانیا کردبو.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، پاش ئیدانەکردنی تاوانی کوشتنی ئەو هاوڵاتییە لەبەرلین، راشیگەیانمد، حاڵەتەکانی دیکەی کوشتن لەبریتانیا و هەندێکیش لەروسیا و ئەوەش ئێستا رویداوە لەبەرلین هەمو پێکەوە وێنەیەکی ناخۆش و نەشیاومان نیشاندەدات کە مایەی نیگەرانییە.

حکومەتی ئەڵمانیا روسیا بەئەنجامدەری ئەو تاوانە دادەنێت و روسیاش تاێستا رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو تاوانەوە هەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP