10 پێشبینی ئابوری و سیاسی بۆ ساڵی داهاتو 2020 كە چاوەڕێ دەكرێ روبدەن

- 12/8/2019 4:24:00 PM 5767 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -      

لەکاتێکدا کە کۆتایی هەمو ساڵێک خەڵک چاوەڕوانی پێشبینی دەکەن لەبارەی کەسانی بەناوبانگ و جیهانی هونەری، هەندێک دەزگای لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئابوری چەند پێشبینیەکیان دەربارەی ئەو گۆڕانکاریە ئابوری و سیاسیانە خستوەتەڕو، کە چاوەڕواندەکرێت لەساڵی داهاتو 2020دا روبدەن.

بانکی ساکسۆ، کە یەکێکە لە باشترین 25 بانکی جیهانی بۆ گۆڕینەوەی دراوە بیانیەکان لەسەرتاسەری جیهاندا، 10 پێشبینی  ئابوری و سیاسی  خستەڕو، کە چاوەڕواندەرێت لەساڵی داهاتو 2020دا روبدەن بەم شێوەیەی خوارەوە:

- دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا.

- دیموکراتیەکان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکا دەیبەنەوە، زۆرینەی دەنگدەرانیشیان ژنان دەبن.

- ترەمپ باجە گومرگیەکانی ئەمریکا بەجۆرێک بەرز دەکاتەوە، بازرگانی ئەو وڵاتە بوەستێنێت.

- وڵاتانی ئاسیا یەکەمین هەڵمەتی خۆیان بۆ شکاندنی پشتبەستن بە دۆلاری ئەمریکی لەمامەڵە بازرگانیەکاندا دەستپێدەکەن.

- سوید هەوڵدەدات لەرێگەی بەرزکردنەوەی کەرتی ئابوریەوە هەستی دوژمنکارانە بەرامبەر پەنابەران کەمکاتەوە، بەمەش دراوی ئەو وڵاتە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.

- پیشەسازی نەوت و گاز بەشێوەیەی چاوەڕواننەکراو دەپوکێتەوە.

- بانکی ناوەندی ئەوروپا نرخی زیادەی قەرز بەرزدەکاتەوە.

- شکستی ئابوری زیاددەکات.

- گەشەسەندنی ئابوری لەبریتانیا دەبێت بەدو هێندە بەجۆرێک رێژەکەی بۆ لەسەدا هەشت بەرز دەبێتەوە.

- نرخی دراوەکانی باشوری ئەفریقا بەرز دەبێتەوە بەڕێژەی لەسەدا 15 بۆ 20، ئەمەش بەهۆی کەمبونەوەی بایەخی وڵاتانی جیهان بۆ وڵاتانی باشوری ئەفریقا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP