بەپەلە

گۆڕان: ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکدا نیە

- 12/8/2019 3:45:00 PM 56389 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا نیە، دەشڵێت، "پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە".

ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکی لەبارەی وتارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبونی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕوایانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی "لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوتارەکەیدا رایگەیاند، زیاتر به‌دواداچون بۆ خه‌رجیه‌ گشتیه‌كان دەکەن و "پڕۆسه‌یه‌كی شه‌فافیان له‌داهاتی سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌ستپێكردوه‌"، هاوڵاتیانیش ده‌توانن بزانن داهاتی کوردستان چەندە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP