بەپەلە

ده‌رماڵه‌ی خوێندن، نیشته‌جێبون و هاتوچۆ خه‌رج ده‌كرێت

- 12/8/2019 1:55:00 PM 35395 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى رایگەیاند، سبه‌ى دوشه‌ممه‌ قۆناغی دوه‌مى ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان، له‌گه‌ڵ كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵى 2017-2018 خه‌رج ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا داوا له‌ خوێندكارانی كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات، بۆ ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى به‌شى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیمان بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبه‌ى دوشه‌ممه‌ قۆناغی دوه‌مى ده‌رماڵه‌ى نیشته‌جێبون و هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان، له‌گه‌ڵ كرێى خوێندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵى 2017-2018 خه‌رج ده‌كات.

له‌ نێوان ساڵانى 2017- 2018 تا ئێستا بڕى 2 ملیارو 608 ملیۆن و 154 هه‌زار دینار بۆ كرێى خوێندن و ده‌رماڵه‌ى هاتتوچۆو نیشته‌جێبون و هەزار و 637 خوێندکار خه‌رج كراوه‌، كه‌ كرێى هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌رماڵه‌ى خوێندن و هاتوچۆ بڕى 450 هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر خوێندكارێك.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP