بەپەلە

دوای هەشت ساڵ وڵاتێکی کەنداو باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق دەکاتەوە

- 12/8/2019 8:51:00 AM 2885 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی سعودیە لە ئێستادا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سوریا نۆژەندەکاتەوە ئەوەش بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ناوخۆی سوریادا، سەرچاوەیەکی سوریاش دەڵیت، "کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیە تەنها لەسەر کات وەستاوە".
لە ئێستادا هەندێک رێکار لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە دیمەشق گیراونەتەبەر کە ئاماژەن بۆ ئاسایبونەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و سعودیە 

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی سوریا بە ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندوە، لە ئێستادا هەندێک رێکار لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە دیمەشق گیراونەتەبەر کە ئاماژەن بۆ ئاسایبونەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و سعودیە لە "ئایندەیەکی نزیکدا"، بە تایبەتی لە ماوەی رابردوشدا وڵاتی ئیمارات هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەکەی بۆ دیمەشق گەڕاندەوە.

دوێنێش لە هەنگاوێکدا کە ئاماژەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیانە هەر یەک لە وەزیری پەروەردە و نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی سوریا سەردانی سعودیەیان کرد، وەکو نوێنەری فەرمی سوریا بەشداری چەند چالاکییەکایان کرد.
پەیوەندییەکانی دیمەشق و ریاز بەرەوپێشچونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیەش لە وڵاتەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بە دور نازانن

 

هاوکات رۆژنامەی وەتەنی عەرەبی لەزاری بەرپرسێکی سوریاوە باسی لەوەکردوە، پەیوەندییەکانی دیمەشق و ریاز بەرەوپێشچونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیەش لە وڵاتەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بە دور نازانن، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سعودیە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە ئایدەیەکی نزیکدا بە دور زانیوە.

باڵیۆزخانەی سعودیە لە دیمەشق لە دوای خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە دژی سیستەمی حکومڕانی هات کە داوایان کرد بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و رژێمەکەی لە دەسەڵات دوربخرێنەوە، ساڵی 2012 سعودیە وەکو هەڵوێستێک باڵیۆزخانەکەی لە سوریا داخست و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا پچراند.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP