بەپەلە

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە هیندستان 35 کەس گیانیان لەدەستدا

- 12/8/2019 8:30:00 AM 1479 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی هیندستان رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکدا لەشاری نیودەلهی هیندستان 35 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی شاری نیودەلی ناوچەی ئاناج ماندی کەوتوەتە، لەکاتێکدا لەبەردەمی کارگەکە زیاتر لە 50 کرێکار خەوتبون.
بەهۆی روداوەکەوە زیاتر لە 35 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان کرێکاران، تا ئێستاش بەدیاریکراوی هۆکاری ئاگرەکە نازاندرێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی روداوەکەوە زیاتر لە 35 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان کرێکاران، تا ئێستاش بەدیاریکراوی هۆکاری ئاگرەکە نازاندرێت، بەڵام 30 تیمی فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنەکە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
تیمە فریاگوزاریەکانی هیندستان توانیویانە گیانی 22 کرێکار رزگاربکەن، کە لەناو کارگەکەدا گیریان خواردبو

 

تیمە فریاگوزاریەکانی هیندستان توانیویانە گیانی 22 کرێکار رزگاربکەن، کە لەناو کارگەکەدا گیریان خواردبو.

بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیسی هیندستان، ئاگرەکە لە روبەڕی 55 مەتر چوارگۆشەدا بڵاوبوەتەوە و بەوهۆکارەش رێگای سەرەکی هاتوچۆی رانی جانسی لە نزیک کارگەکە بەروی شوفێراندا داخراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP