بەپەلە

سبەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەكات

- 12/8/2019 12:01:00 AM 5100 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەستپێبكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"سبەی یەكشەممە 8ی كانونی یەكەمی 2019 موچەی مانگی ئەیلولی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

5ی هه‌مو مانگێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دو قۆناغ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات، تا كۆتایی مانگ موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام بۆ 8ی ئه‌م مانگه‌ دواخرا.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP