له‌به‌غدا ده‌ستگیركردنی باندێكی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

- 12/7/2019 11:21:00 PM 870 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی باندێكی دو كه‌سی بازرگانیكردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانی به‌غدا نوسینگه‌ی حوڕیه‌ به‌پشت به‌ستن به‌فه‌رمانی ده‌ستگیركردن، باندێكی دو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌بازرگانیكردن به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڕه‌كی حوڕیه‌ی شاری به‌غدا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو،"دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی، بازرگانیان به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ كردوه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌ك له‌وانه‌ كریستال، ڕومانه‌ی ده‌ستی، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك وێنه‌و نوسراوی هه‌ڕه‌شه‌كردن گیراوه‌ كه‌ ئه‌و دو تۆمه‌تباره‌ وێنه‌یان به‌پله‌ی سه‌ربازی نه‌قیب و ملازمی یه‌ك گرتوه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌خه‌ڵك كردوه‌".

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پشت به‌ستن به‌ماده‌ی 28ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP