قه‌ته‌ر: پشتیوانی له‌میسری دوای ئیخوان موسلمین ده‌كه‌ین

- 12/7/2019 11:11:00 PM 2364 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمانی دوه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی ئیسلامی سیاسی ناكات كه‌ له‌دوای شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ساڵی 2011 سه‌ریهه‌ڵدا.

محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمانی دوه‌م، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی (دیالۆگی ناوه‌ڕاست) كه‌ له‌ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئه‌نجامدرا ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ پشتیوانی له‌ئیسلامی سیاسی و گروپی ئیخوان موسلمین ناكه‌ین، به‌ڵكو پشتیوانی له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین".

وتیشی:" پشتیوانی و پاڵپشتی له‌میسر ده‌كه‌ین  دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی حوكم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ڕونه‌وه‌، پاڵپشتیه‌كانیشمان بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌دوای محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشوتری دورخراوه‌ی میسر به‌رده‌وامی ده‌بێت".

ئه‌مە له‌كاتێكدایه‌، له‌ساڵی 2017 قه‌ته‌ر تۆمه‌تباركرا به‌هاوكاری گروپ و ڕێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌ئیخوان موسلمین و ئه‌وه‌ش یه‌كێك بو له‌هۆكاره‌كانی داژه‌تیكردنی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی سعودیه‌و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر و گه‌مارۆی سیاسی و ئابوریان خسته‌سه‌ر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP