بەپەلە

میدیای تورکیا: چوار پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە پەیوەندی بە پارتەکەی داوتئۆغڵو دەکەن

- 12/7/2019 11:06:00 PM 5886 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ریزی ناوی ئەو ئەندامانەی کە ئەحمەد داوتئوغڵو بۆ پارتە نوێیەکەی لە تورکیا ئامادەی کردوە، ناوی ئەندامانی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە دیارە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکانی تورکیا، ناوبانگی پارتە نوێیەکەی ئەحمەد داوتئوغڵو و عەلی باباجان ئەندامانی پێشوی پارتی داد و گەشەپێدان ئاکەپە بۆ دامەزراندنی پارتی نوێ لە تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت و لە لیستێکدا کە بۆ پارتە نوێیەکەی ئامادە کراوە ناوی نوێنەرانی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەش دەبیندرێت .

 ڕۆژنامەی بیرگون لە لیستێکدا کە ناوی ئەندامانی پارتە نوێیەکەی داوتئۆغلو باباجانی بڵاوکردوەتەوە، ناوی هەریەکە لە ئاڵتان تان، موسلم دۆغان و محەمەد عەلی  ئاسڵان کە لە ڕابردودا نوێنەرانی هەدەپە  لە پەرلەمانی تورکیا بون دەبیندرێت . 

ئەوەی جێگای تێڕامانە، عەبدولباقی ئەردۆغموش برا گەورەی نەعمەتوڵڵا ئەردوغموش نوێنەری هەنوکەیی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی  ئەو پارتەش لە لیستی پارتەکەی ئەحمەد داوتئوغڵۆ بونی هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP