لە سلێمانی 17 تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

- 12/7/2019 11:01:00 PM 1033 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەش پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 17 تۆمەتباریان دەستگیر كردوە.

 لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"لەدرێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆدەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتو و ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی گرتنیان لە دادگاكانەوە بۆ دەرچوە ، لەماوەی هەفتەی ڕابردودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی حەڤدە تۆمەتبار دەستگیردەكەن"

وتیشی،"تۆمەتبارێك بەپێی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و شەش تۆمەتباری دیكەش بەپێی ماددەكانی (289 و 298) ی یاسای سزادان بەتۆمەتی هەستاون بە بەكارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە دەستگیركراون."

ئاماژە بەوەشكراوە، 10 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی 443 و 446 و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی . لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP