هێزه‌ چه‌كداره‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات

- 12/7/2019 10:54:00 PM 4558 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غداوه‌ بكه‌ن تا شوێنه‌كانیان بپارێزن و پارێزگاریان لێ بكه‌ن.

لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئپه‌راسیۆنی به‌غدا گرنگه‌و ڕێگریده‌كات له‌وه‌ی، كه‌سی تێكده‌ر خۆی بخزێنێته‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌".

داواكاری وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كانیش له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌پاراستن ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆپیشانده‌ران وڕێگه‌ ناده‌ن هیچ كارێكی تێكده‌رانه‌ ئه‌نجام بدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP