كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر خۆپیشانده‌ران هاوشێوەی تاوانە تیرۆرستیەكانە

- 12/7/2019 10:01:00 PM 578 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی گۆڕه‌پانی خه‌لانی و ناوچه‌ی سنكی سه‌ر خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌و هێرشتانه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی تاوانی تیرۆرستیه‌.
هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی بێتاوان له‌گۆڕه‌پانی خه‌لانی و ناوچه‌ی سنك به‌هه‌مانشێوه‌ی ئاستی تاوانی تیرۆرستیه‌

 

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: هێرشی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی بێتاوان له‌گۆڕه‌پانی خه‌لانی و ناوچه‌ی سنك به‌هه‌مانشێوه‌ی ئاستی تاوانی تیرۆرستیه‌.

سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی كرده‌وه‌كه‌، نیگه‌رانی خۆشی له‌وباریه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ نۆ خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 85 خۆپیشانده‌رو 15 كه‌س له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربون".

داوا له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و حكومه‌ت ده‌كات، پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی خۆپیشاندانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت چڕبكرێته‌وه‌

 

كۆمسیۆنەكە داوا له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و حكومه‌ت ده‌كات، پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی خۆپیشاندانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت چڕبكرێته‌وه‌، سه‌رجه‌م تاوانبارانی ئه‌و ڕوداوه‌ش ده‌ستگیربكرێت، كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌تاوانی گه‌وره‌ی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی تیرۆرستی، پێویستیشه‌ به‌پێی یاسای ڕوبه‌ڕوبنه‌وه‌ی تیرۆری ژماره‌ 13ی ساڵی 2005 سزا بدرێن و ناسنامه‌كانیشان بۆ ڕایگشتی ئاشكرا بكرێت.

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران هه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین له‌كه‌سانی گومانلێكراو كه‌ خۆیان ده‌خزێنن ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP