بەپەلە

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

- 12/7/2019 9:53:00 PM 13618 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەمێك پێش ئێستا، سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەبارەى روداوەكانی شەوی رابردوی بەغداو هێرشکردنە سەر خۆپیشانەدەران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو کوشتارەى بەرامبەر خۆپیشاندەرانى سڤیل لە پردى سنەک و گۆڕەپانى خلانى کرا تاوانى بێ پاساون.

سەرۆكایەتی هەرێم نوسیویەتی،"به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌واميى ڕوداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانين. ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌رانى سڤيل له‌ پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له‌ به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له‌ هه‌ر لايه‌نێكه‌وه‌ بن، داموده‌زگا و لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنه‌وه‌ و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە،"له‌ كاتێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قوڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زو چاكبوونه‌وه‌ش‌ بۆ برينداران ده‌خوازين، دوپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ و سڤيل، مافێكى ده‌ستوريى ڕه‌وا و پارێزراوه‌ و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵكراو نييه‌ ئه‌و زێده‌ڕۆييه‌ له‌ توندوتيژى‌ به‌رانبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كار بێت و بكرێنه‌ ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره‌."

ئاماژە بەوەشكراوە،"ئه‌ركى هه‌مو لايه‌كه‌ به‌ گيانێكى نيشتمانيى به‌رپرسيارانه‌وه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن تاكو له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕونه‌ده‌ن، چيتريش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌موان له‌ چوارچێوه‌ى ياسادا بجوڵێنه‌وه‌."


دەقی راگەیەندراوەكە:

به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌واميى ڕووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانين. ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌رانى سڤيل له‌ پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له‌ به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له‌ هه‌ر لايه‌نێكه‌وه‌ بن، داموده‌زگا و لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنه‌وه‌ و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

له‌ كاتێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش‌ بۆ برينداران ده‌خوازين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ڕه‌وا و پارێزراوه‌ و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه‌ ئه‌و زێده‌ڕۆييه‌ له‌ توندوتيژى‌ به‌رانبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كار بێت و بكرێنه‌ ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره‌.

ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كه‌ به‌ گيانێكى نيشتمانيى به‌رپرسيارانه‌وه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن تاكو له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌ده‌ن، چيتريش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له‌ چوارچێوه‌ى ياسادا بجووڵێنه‌وه‌.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

7/12/2019


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP