بەپەلە

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات

- 12/7/2019 9:27:00 PM 1930 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ نیگه‌رانی خۆی بۆ ڕوداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی شه‌وی هه‌ینی ناوچه‌ی سه‌نك و مه‌یدانی خه‌لانی به‌غدا ده‌ربڕی و داواش له‌حكومه‌ت ده‌كات، "ناسنامه‌ی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ ئاشكرا بكات".

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌ڕوداوه‌كانی شه‌وی ڕابردو ده‌ربڕی و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ده‌بێت ناسنامه‌ی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ ئاشكرا بكرێن.

جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی رویدا له‌ناوچه‌ی سه‌نك و مه‌یدانی خه‌لانی به‌پێی دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌كان چه‌ند كه‌سێكی چه‌كدارن و به‌ئاشكرا هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران كه‌ ئه‌مه‌ مایه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌ و ناكرێت له‌وڵاتێكی خاوه‌ن سیاده‌ ڕێگه‌ بدرێت به‌و شێوه‌یه‌ چه‌ند گروپی چه‌كدار هێرشبكاته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ری بێ چه‌ك.

وتیشی:" ڕوداوه‌كه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا داوای بڵاوبونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌هه‌مانشێوه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، له‌سنك و خلانی ده‌كرێت".

ئاماژه‌ی به‌داواكاری فراكسیۆنی یه‌كێتی كردو وتی:" داوامانكردوه‌ له‌ده‌وڵه‌ت و هێزه‌ئه‌منیه‌كان ناسنامه‌و كه‌سانه‌ ده‌ربخه‌ن  كه‌ به‌و شێوه‌یه‌و به‌ئاشكرا خه‌ڵك ده‌كوژن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP