بەپەلە

باشماخ: ئێمەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نوسراوه‌ ساخته‌كه‌ی وەزارەتی كشتوكاڵمان بینیوە

- 12/7/2019 9:20:00 PM 9565 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، نوسراوه‌ ساخته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گه‌یشتبێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی كه‌سانی دیكه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نوسراوه‌كه‌یان بینیوه‌". 

موختاری حاجی عومه‌ر وته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌ خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و نوسراوه‌ ساخته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه‌ ڕێگه‌پێدانه‌ به‌هاورده‌كردنی به‌بڕێكی ئێجگار زۆر "دوگ" به‌هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌ مه‌رزه‌كه‌ی ئێمه‌و هیچ كه‌سێكیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌"

وتیشی:" ته‌نها له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ هیچ ئاگاداری نیین چۆن ساخته‌ كراوه‌".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "نوسراوه‌كه‌ نه‌هێندراوه‌ته‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشماخه‌وه‌ تا ئێمه‌ دڵنیا بینه‌وه‌ له‌وه‌ی ساخته‌یه‌ یاخود ساخته‌ نییه‌".

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و نوسراوه‌ وتی:" په‌یوه‌ندیم به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی باشماخ كردوه‌و ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندوه‌،  ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ كار به‌نوسراوه‌كه‌ بكرێ چونكه‌ گومانیان له‌نوسراوه‌كه‌ هه‌بوه‌".

لای خۆشیەوە وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ ستافی گومرگی باشماخ وریایانه‌ دركیان به‌ ساخته‌یی نوسراوه‌كه‌ كردوه‌، له‌ئێستاشدا ڕێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌ ئێستادا له‌ پێناو به‌ڕێوه‌چونی به‌دواداچونه‌ یاساییه‌كان ته‌نیا هێنده‌ زانیاری ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست و له‌ داهاتودا ورده‌كاریی زیاتر ده‌خه‌ینه‌ ڕو".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP