دۆناڵد ترەمپ سوپاسی ئێران دەکات

- 12/7/2019 9:03:00 PM 31162 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سوپاسی حکومەتی ئێران دەکات، ئەوەش دوای رازیبونی دەسەڵاتدارانی تاران بە ئاڵوگۆڕی دو دیل لە نێوانیاندا.

ئەمرۆ، سی وانگ، زانای ئەمریکی دەستبەسەرکراو لەئێران ئازاد کرا و لەگەڵ مەسعود سولەیمانی، زانای ئێرانی دەستگیرکراو لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دیل بە دیلی پێکرا، ترەمپیش ستایشی ئەو هەنگاوەی تاران دەکات و سوپاسیان دەکات.

 ترەمپ لە پێگەی فەرمی خۆی سەبارەت بە  دیل بەدیلەکەی واشنتن-تاران نوسیویەتی"(وانگ) لەکاتی ئیدارەی ئۆبامادا دەستگیرکرابو، سەرباری پێشنیازی پێدانی 150 ملیار دۆلار لەبەرامبەر ئازادکردنیدا، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا گێڕایانەوە".

" سوپاس بۆ تۆ ئێران بۆ ئەو رێککەوتنە دادپەروەرانەت ،دەبینن؛ دەتوانین پێکەوە رێککەوتن ئەنجام بدەین" ترەمپ وای نوسیوە.

سێ وانگ، زانای ئەمریکی لەساڵی 2016 لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی سیخوڕیکرن بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا، لەبەرامبەردا واشنتن لەساڵی 2018ەوە مەسعود سولەیمانی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ماددەی کیمیایی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP