مەسرور بارزانی لە ڤیدیۆیەكدا بەرنامەی 100 رۆژی حكومەتەكەی بڵاوكردەوە

- 12/7/2019 8:01:00 PM 2865 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسرور بارزانی لە ڤیدیۆیەكدا بەرنامەی 100 رۆژی حكومەتەكەی بڵاوكردەوە.

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ حكومه‌تێكمان ده‌بێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات و پابه‌ندبونی خۆمان بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌

سەرۆكی حكومەت وتی،"ئێمه‌ هه‌رچی له‌توانامان بێت ده‌یكه‌ن و ده‌زانم هاوڵاتیان چاوه‌ڕوانی زیاتریان هه‌یه‌، بێگومان ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گرنگ پێویستی به‌كاتو زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه‌"

وتیشی،"تێپه‌ڕبونی 100 ڕۆژ ته‌نها ده‌ستپێكه‌و له‌و ماویه‌دا كاری به‌رچاومان كردوه‌ بۆ نمونه‌ باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غداو روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ڕۆتین و چالاكترو ئه‌كتیفتربونی دامودەزگاكان، ئێستا دۆخەكە سه‌قامگیرو باشترو حكومه‌تیش شه‌فافتره‌"

باسی لەوەشكرد،"به‌ر له‌هه‌ر شتێك هه‌ر حكومه‌تێك بیه‌وێت خزمه‌ت بكات پێویسته‌ ڕون و شه‌فاف بێت، كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و بزانرێت داهاتی حكومه‌ت چه‌نده‌و بۆ خه‌رجیه‌كانیش به‌رچاومانڕون بێت، تا ئێستا توانیومانه‌ داهاتی ناوخۆ به‌ڕێژه‌ی 50% زیاد ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی سیستمی هاوسه‌نگ و ڕێكخستننه‌وه‌ی باج"

راشیگەیاند،"زیاتر به‌دواداچون بۆ خه‌رجیه‌ گشتیه‌كان ده‌كرێت بۆ ئەوەی دڵنیابین خه‌رجیه‌كان به‌فیڕۆ ناچێت، پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافمان له‌داهاتی سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌ست پێكردوه‌و گشت هاوڵاتیان ده‌توانن بزانن داهاتمان چه‌نده‌و له‌چ بابه‌تێك خه‌رجده‌كرێت"

ئاماژەی بەوەشكرد،"كه‌شێكی له‌بارمان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ چیتر كه‌س نه‌توانێت گه‌نده‌ڵی بكات و ڕێكاری یاسایی توندمان گرتۆته‌به‌ر. چه‌ندین كارمه‌ندو به‌رپرسی حكومی  و خاوه‌نكاریش كه‌یسه‌كانیان دراوه‌ته‌ دادگا، به‌سه‌دان فه‌رمانبه‌ری وه‌همیمان له‌لیسته‌كان لابردوه‌، فه‌رمانبه‌ران مافیان نافه‌وتێت و ته‌نها ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیان كردوه‌ لاده‌برێن"

مەسرور بارزانی لە وتارەكەیدا وتی،"دوای 100 ڕۆژ كاركردن گه‌نده‌ڵیمان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكردۆته‌وه‌، زۆریش هه‌وڵدراوه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ساردمان بكه‌نه‌وه‌، به‌لام ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین"

سەرۆكی حكومەت وتیشی،"یه‌كه‌م بڕگه‌ی كارمان چاكسازی بو پێشكه‌شی په‌رله‌مانمان كرد، دوای چه‌ند مانگ به‌پێداچونه‌وه‌ ئێستا ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ ئاماده‌یه‌ بنێردرێته‌ په‌رله‌مان،
بۆ باشترو خزمه‌تی هاوڵاتیان بیرۆكراسی كه‌مبكرێته‌وه‌و ده‌ستمان به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كان كردوه‌.

وتیشی،"زیاتر له‌ 50%ی كاری داتا سه‌نته‌ر ته‌واو بون و خزمه‌تگوزاری گشتی پێشكه‌ش هاوڵاتیان و خاوه‌ن كاران ه‌كات بۆنمونه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ چه‌ندین ده‌روازه‌ی سنوریمان پێكه‌وه‌ گواستۆته‌وه‌".

سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند،"باشتر له‌جاران فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندن به‌ده‌وامه‌كانیان، كاردانه‌وه‌ی باشی هاوڵاتیانمان پێده‌گاته‌وه‌،"


ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، وتی،"یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌ له‌پێشینه‌كانی كابینه‌ی نوێ به‌هێزكردو باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ڕێكه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشتگیر بكه‌ین كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مولایه‌ك بێت و له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ر دانوستان به‌رده‌وامه‌ ئەوانیش (دۆزینه‌وه‌ی فۆرمۆله‌ بۆ به‌شی هه‌رێم له‌بودجه‌، ده‌سه‌لات و مافه‌كانی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت و غاز به‌رده‌وام بێت، كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوكان به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شێك بێت له‌سیستمی به‌رگری عێراق) به‌غدا نیگه‌رانیه‌كانی ئێمه‌ی وه‌رگرتوه‌و پێكه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ین".

ئاماژەی بەوەشكرد،"بۆیه‌كه‌مجاریشه‌ هه‌رێم نه‌وتی كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی هه‌نارده‌ ده‌كه‌ین و سیاسه‌تی گومگریمان هاوسه‌نگ كردوه‌، هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌مو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆئه‌وه‌ی موچه‌و شایسته‌ داراییه‌كانیان پارێزراو بێت و جارێكی تر موچه‌ پاشه‌كه‌وت نه‌كرێت".

سەبارەت بە وەزارەتی پێشمەرگە وتی،"ڕاهێنان و چاكسازی له‌پێشمه‌رگه‌ هەنگاوێكی ترمانە، ئامانجی هه‌رێم پاراستنی سنوره‌كانی و دابینكردنی ئاسایش و ئارامیه‌، خه‌ریكین یاسایه‌كی نوێی وه‌به‌رهێنان داده‌رێژین و به‌مه‌ش كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ نمونه‌ كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ كەرتە گرنگه‌كان كه‌ پێشتر 2% وه‌به‌رهێنانی هه‌بوه‌، به‌ڵام وه‌به‌رهێنان له‌مه‌ودوا به‌پێی خواستی پێویستیه‌كان ده‌بێت."

راشیگەیاند،"هانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆش ده‌ده‌ین بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر، وه‌به‌رهێنانی بیانی نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلار ده‌بێت"

له‌باره‌ی پرۆسه‌ كارگێڕییه‌كان وتی،"به‌نیازین خزمه‌نگوزاریه‌كان په‌ره‌ پێبده‌ین و سیستمی یه‌ك په‌نجه‌ره‌یی ڕه‌چاو بكه‌ین، 617 ملیار دینار داوه‌ بۆ پرۆژه‌ له‌وانه‌ش به‌نداو و ڕێگه‌وبان و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ هاولاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانگه‌ی حكومه‌ت به‌شێوه‌یی مانگانه‌و به‌قیستی جیا بۆ پرۆژه‌كان خه‌رجده‌كرێت"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP