مەسعود سلێمانی زانای گەورەی ئێران دوای دو ساڵ زیندانی لەلایەن ئەمریكاوە ئازادكرا

- 12/7/2019 7:49:00 PM 2800 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای بڕیاردانی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لە نێوان ئەمریكا و ئێران،  نیوەڕۆیئەمرۆ مەسعود سلێمانی زانای گەورەی ئێران دوای دو ساڵ زیندانی لەلایەن ئەمریكاوە ئازادكراو گەیشتە فرۆكەخانەی تاران.

 

 ئەمرۆ محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "بەمنزیکانە سی وانگ، زانای ئەمریکی دەستبەسەرکراو لەئێران ئازاد دەکرێت، لەبەرامبەر مەسعود سولەیمانی، زانای ئێرانی دەستگیرکراو لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".

دوای چەند کاتژمێرێک لەو راگەیاندنەی زەریف، هەر یەکە لە وانگ و سولەیمانی دیل بەدیلیان پێکرا و ئازادکران.

سێ وانگ، زانای ئەمریکی لەساڵی 2016 لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی سیخوڕیکرن بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا، لەبەرامبەردا واشنتن لەساڵی 2018ەوە مەسعود سولەیمانی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ماددەی کیمیایی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرد.

Image: Brian Hook, Xiyue Wang

View image on Twitter

View image on Twitter

View image on Twitter


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP