بەپەلە

وێنە و ڤیدیۆ..خانمێک هاوسەرگیری لەگەڵ کومباری ماڵەکەی ئەنجامدەدات

- 12/7/2019 7:44:00 PM 84398 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خانمایکی ئەمریکی، لە بڕیارێکی  نامۆ و جیاوازدا و لەسەر پیشنیازی هاوڕێکانی هاوسەرگیری لەگەڵ پارچە کومبارێکی ماڵەکەی ئەنجامدەدات.

بێکی کۆکز، کە خاوەنی منداڵێکە و بە تەنها دەژی، بەهۆی زۆر گرنگیدانی بە پارچەیەک کومباری ماڵەکەی، هاورێکانی پیشنیازی ئەوەی بۆ دەکەن  شوی پێبکات.

بێکی پێشنیازی هاوڕێکانی رەتناکاتەوە و لە ئاهەنگێکی شایستەدا و بە جلی بوکێنیەوە داوای هاوسەرگیری لە کومابرە خۆشەویستەکەی دەکات و هەرخۆشی پڕ بەدڵ دەڵێت" بەڵێ رازیم هاوسەرگیریت لەگەڵدا بکەم".

بێکی لە هۆڵە گرانبەهاکان ئاهەنگەکەی ئەنجامنەداوە، بەڵکو لە فرۆشگایەکی کومباری و فەرشی نزیک ماڵەکەی خۆی بەئامدەبونی خاوەن فرۆشگا و هاوڕێکانی هاوسەرگیری لەگەڵ کومبارەکە ئەنجامدا کە ناوی ناوە"مات".




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP