سروە عەبدولواحید: سەرم سوڕماوە، بۆچی لیستەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا گەندەڵەكانی هەرێم لەخۆناگرێت

- 12/7/2019 7:06:00 PM 6258 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سروە عەبدولواحید، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی لە لەخۆنەگرتنی گەندەڵیەكانی هەرێم لەناو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دەربڕیوە.

سروە عەبدولواحید، لەتویتێكدا له‌ هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاند،"بەگشتی من سەرم لە یەك شت سوڕماوە، بۆچی لیستەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا گەندەڵەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆناگرێت؟ ئەوانەی لە گەڵ داعش بازرگانیان دەكرد، لۆژیكیی نیە زانیارییان نەبێت".

سروه‌ ئه‌وه‌شی وتوه‌، "ملیاران دۆلار لە حسابەكاندان لە دەرەوەی عێراق لەگەڵ دۆسیەكانی گەندەڵیدا هیچ كەسێك تۆمەتبار نییە، تەنانەت ئەوانەشی لە بەغدا كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی‌ و بەڵگەی حاشاهەڵنەگر هەیە لەسەر تێوەگلانیان، ناویان نییە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP