کینیا؛ چەکدارە توندڕەوەکانی ئەلشەباب هێرشدەکەنە سەر پاسێک و 10 کەس دەکوژن

- 12/7/2019 6:34:00 PM 530 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لە ناوچەکانی باکوری وڵاتی کینیا، چەکدارانی گروپی تێرۆرستی ئەلشەباب هێرشیان کردە سەر پاسێک و لە ئەنجامدا 10 کەس گیانیانلەدەستدا.
10 کەس کوژران، کە 7یان ئەفسەری پۆلیس بون

نوسینگەی سەرۆکایەتی کینیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی چەکدارانی ئەلشەبابی سەر بە قاعیدە، 10 کەس کوژران، کە 7یان ئەفسەری پۆلیس بون".
سەرنشینی پاسەکەیان لە جادەیەکی چۆڵ دابەزاندوە و لە نزیکەوە تەقەیان لێکردون و کشتویانن

 


شایەتحاڵێکی ئاگادار لە روداوەکە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، چەکدارەکان سەرنشینی پاسەکەیان لە جادەیەکی چۆڵی نێوان شارۆچکەکانی واژیر و ماندێرا لە کێنیا دابەزاندوە و لە نزیکەوە تەقەیان لێکردون و کشتویانن، بەڵام هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە رەتیدەکەنەوە لەسەر ئەو زانیاریەی شایەتحاڵەکە لێدوان بدەن.
پاسەکە کارمەندی دەزگای زانیاری کێنیای تیادابوە

 

دوابەدوای روداوەکە، گروپی چەکداری ئەلشەباب بەرپرسیاریەتی خۆی لە ڕوداوەکە راگەیاندو و دەشڵێن" پاسەکە کارمەندی دەزگای زانیاری کێنیای تیادابوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP