په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ سائیرون: كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمان هیچ ئه‌نجامێكی نابێت

- 12/7/2019 6:32:00 PM 4572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

په‌رله‌مانتارێكی پارتی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر بۆردومانكردنی ماڵه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت،"هه‌ركاتێك ئاگاداركراینه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌بین".

ناسر یوسف، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو دوا كۆبونه‌وه‌مان هه‌بو، تا ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتومان دیارینه‌كراوه‌و چاوه‌ڕوانی خشته‌ی كارو ڕۆژی دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌داواكاریه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به‌روداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ناوچه‌ی حه‌نانه‌ له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف كه‌ موقته‌دا سه‌دری تیادا نیشته‌جێیه‌، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ بۆردومانكراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشكرایكرد: ڕۆژانه‌ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی به‌غدا ده‌كرێت و به‌ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیش هیچ له‌دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت، بۆیه‌ پێموایه‌ هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆشی نابێت، چونكه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا هیچ شتێك ناكرێت تا بۆ بۆردومانكردنی ماڵه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بكرێت.

وتیشی:" ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه‌ دیاری بكرێت و هه‌ركاتێكیش ئاگاداركراینه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌بین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP