ئەو چەكدارانەی شەوی رابردو هێرشیانكردە سەر خۆپیشاندەران ئاشكراكران

- 12/7/2019 4:52:00 PM 69075 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرە پێگەیەكی ئەلكترۆنی عەرەبی، ئەو كەسانەی شەوی رابردو لە شاری بەغداد هێرشیانكردە سەر خۆپیشاندەران سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقین.

ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی عەرەبی بڵاویکردۆته‌وه‌،  ئەو چەکدارانەی شەوی ڕابردو لەشاری بەغداد لە نزیک پردی سنك و گۆڕەپانی خەلانی هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران و (19) کەسیان کوشت سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵای عیراقین و لەلایەن جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس  سەرپەرەشتی دەكرێن.

ئەو پێگە ئەلكترۆنیە ئاماژەی بەو بەڵگانە كردوە كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستیکەوتوە، بەگوێرەی بەڵگەكان ئەو چەكدارانە سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵای عیراقین و لەلایەن جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس  سەرپەرەشتی دەكرێن.

ئەوەش ئاشكراكراوە كە پێشوەخت چەكدارەكان لە  مزگەوتێکی شاری بەغداد ئامادەکارییانکردوە و پێشتر ئەو چەکانەیان لە مزگەوتەكە حەشارداوە كە لە هێرشەکەدا بەکارییان هێناوە و لە هێرشەكەدا نزیكەی 300 كەس بەشدارییان كردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP