ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: لەمەودوا پەرژینی ئەمنی لە چواردەوری خۆپیشاندەران دروستدەکەین

- 12/7/2019 12:29:00 PM 1885 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی شەوی رابردوی بەغدای پەیتەخت دەکەن، کە دەستڕێژی گوللە لە خۆپیشاندەران کرا و بەهۆیەوە ژمارەیک خۆپیشاندەر کوژران. دەشڵێت، لەمەودوا پەرژینی ئەمنی لە چواردەوری خۆپیشاندەران دروستدەکەن.

شەوی رابردو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدای پایتەخت و بەهۆیەوە لانیکەم 19 خۆپیشاندەر کوژران.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی شەوی رابردوی بەغدا دەکەن، کە تیایدا دەستڕێژی گوللە لە خۆپیشاندەران کرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چەکدارانەی دەستڕێژی گوللەیان لە خۆپیشاندەران کردوە  بە ئۆتۆبێلی تایبەت چونەتە گۆڕەپانی تەحریر.

شەوی رابردو لە شاری بەغدا و لە مەیدانی ئەلخەلانی نزیك پردی سنك دەستڕێژی گوللـە لە خۆپیشاندەران كراو لە ئەنجامیشدا لانیكەم 19 خۆپیشاندەر كوژراون و 70ی دیکەش برینداربون.

لە 25ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن، تا ئێستاش بەهۆی گوللـەی هێزە ئەمنییەکان و گروپە نەناسراوەکانەوە نزیکەی 500 خۆپیشاندەر کوژراون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP