بەپەلە

ئەو کچە پزیشکەی کە لەلایەن چوار کەسەکەوە دەستدرێژی کرایەسەر گیانیلەدەستدا

- 12/7/2019 11:44:00 AM 180895 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی بەشی سوتاوی و پلاستیکی نەخۆشخانەی سافدارجۆنگ لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان رایگەیاند، ئەو پزیشکەی کە لەلایەن چوار کەسەکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر، شەوی رابرد بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

27ی مانگی رابردو، كچه‌ پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری كه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵانه‌و له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه‌ ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵی كرایه‌سه‌ر، دواتریش له‌ڕێگه‌ی سوتانه‌وه‌ هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كه‌یاندا.
سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ كوژراون

 

پۆلیسی تیلانغانا دوێنێ هەینی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردو،  سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، كاتێك ویستویانه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له‌زیندانی "شیرلابالی" هه‌ڵبێن بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ له‌نزیك شاری "شادناغار" كه‌ 50 كیلۆمه‌تر له‌حه‌یده‌ر ئاباد دوره‌ كوژراون. 

بەیانی ئەمڕۆ شەممەش دكتور شەلاب كومار، سەرۆکی بەشی سوتاوی و پلاستیکی نەخۆشخانەی سافدارجۆنگ لە نیودەلهی پایتەختی هندستان رایگەیاند، "ئەو کچە پزیشکە شەوی رابردو بە جەڵتەی دڵ گیانیلەدەستداوە".
ئەو کچە بەهۆی سوتانی رێژەی لەسەدا 95ی جەستەیەوە ئازاری دەچێشت، دەستدرێژکاران  گازی ژەهراوی سوتێنەریان بۆ سوتانی بەکارهێناوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کچە بەهۆی سوتانی رێژەی لەسەدا 95ی جەستەیەوە ئازاری دەچێشت، دەستدرێژکاران  گازی ژەهراوی سوتێنەریان بۆ سوتانی بەکارهێناوە، ئەو گازە سییەکانی کچەکەی بەتەواوەتی سوتاندبو.

روداوی دەستدرێژی کردنەسەر ئەو خانمە پزیشکە بەدوەم حاڵەتی لەوجۆرە هەژماردەکرێت، کە لەمساڵدا لە هیندستان تۆمارکرابێت.
مانگی ئازاری ئەمساڵ ژنێکی هیندی سکاڵای لەلای پۆلیسی ئەو وڵاتە تۆمارکرد، بەهۆی ئەوەی لەژێر هەڕەشەی چەکدا دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر

 

مانگی ئازاری ئەمساڵ ژنێکی هیندی سکاڵای لەلای پۆلیسی ئەو وڵاتە تۆمارکرد، بەهۆی ئەوەی لەژێر هەڕەشەی چەکدا دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.

دەزگاکانی راگەیاندی هیندستان لەزاری پۆلیس ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، قوربانیەکە لەلایەن پێنج پیاوەوە فڕێنراوە، پاش ئەوەی دەستدرێژی سێکسیان کردوەتە سەر، بەچەقۆ برینداریان کردوە و بە ئاگریش سوتاندویانە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو کچە بە سوتاویەوە ماوەی یەک کیلۆمەتری بەپێ بڕیوە، بۆ ئەوەی کەسێک بدۆزێتەوە کە بتوانێت یارمەتی بدات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP