کەشناسی: ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت، لەناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت

- 12/7/2019 11:10:00 AM 4011 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاویە سنوریەکان، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاویە سنوریەکان، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەمدەبێتەوە، سبەی یەکشەممەش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکات و شوێنی جیاجیادا، رێژەکەی لەناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکان، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەمدەبێتەوە، سبەی یەکشەممەش ئاسمان هەور دەبێت لەکات و شوێنی جیاجیا، رێژەکەی لەناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP