نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی

- 12/7/2019 10:49:00 AM 3378 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-      

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لە سەدا یەک بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، لەپاش ئەوەی دوێنێ ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 1 دۆلار زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە 64.39 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە

 

بەپێی داتا جیهانیەکانی  bloomberg، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 1 دۆلار زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە 64.39 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %1.58 بەرزبوەتەوە. 

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 77 سەنت زیادیکردوە و بە 59.20 دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 1.32%  بەرزیوەتەوە.
رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت "ئۆپێك" و وڵاتانی هاوپەیمانی "ئۆپێك+" رێككەوتون لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانیان بۆ نیو ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە

 

رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت "ئۆپێك" و وڵاتانی هاوپەیمانی "ئۆپێك+" رێككەوتون لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانیان بۆ نیو ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە، بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا، کە لەماوەی رابردودا بەهۆی ناکۆکیە بازرگانیەکانی نێوان واشنتن و پەکین بەردەوام لە دابەزیندابو.

دوێنێ هەینی عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیەوە رایگەیاند، وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت بڕیاریانداوە بە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانیان بۆ 503 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
 لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بە بەردەوامی پابەندن بە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت بۆ 200 بەرمیل رۆژانە

 

بن سەلمان لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیشدا باسی لەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بە بەردەوامی پابەندن بە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت بۆ 200 بەرمیل رۆژانە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە ئەو رێژەیە بۆ 503 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمتردەكرێتەوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP