بەپەلە

مەسرور بارزانی "دەستکەوتەکانی" 100 رۆژی کارکردنی کابینەکەی ئاشکرادەکات

- 12/7/2019 10:37:00 AM 13150 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

100 رۆژ بەسەر کارکردنی کابینەی نۆیەمی هەرێم تێدەپەڕێت و بەو بۆنەیەشەوە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارێک پێشکەش دەکات.

10ی مانگی تەموزی ئەمساڵ پەرلەمانی کوردستان دەنگیدا بەپێدانی متمانە بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، چواری ئەم مانگەش 100 رۆژ بەسەر پێکهێنانی کابینەکەدا تێپەڕی.
ئەمڕۆ شەممە  مەسرور بارزانی بە بۆنەی تێپەڕبونی 100 رۆژی کارکردن وتارێک پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات

 

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ شەممە  مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبونی 100 رۆژی کارکردن بە سەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات. 

بارزانی لە وتارەکەیدا کە بڕیارە کاتژمێر 8:00ی ئێوارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر دەسکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 100 رۆژی کارکردنیدا.
ئەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات، بریتین لەپرۆسەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی، روبەڕوبونەوە و سنورداركردنی گەندەڵی

 

بەپێی زانیاریەکان، ئەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات، بریتین لەپرۆسەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی، روبەڕوبونەوە و سنورداركردنی گەندەڵی، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابوری، باشترکردنی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

هاوکات لە گەڵ وتارەکەی بارزانی بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاری و زانیاری تایبەت بە 100 رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو بکرێتەوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP