بەپەلە

"عێراق گرنگترین بازاڕی ساغکردنەوەی کاڵای ئێرانییە"
کاڵای ئێرانی %25ی کۆی هاوردەی عێراق پێکدە‌هێنێت

- 12/7/2019 12:03:00 AM 1474 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆکی ژوری بەبازاڕکردنی کاڵای ئێران رایگەیاند، کاڵای ئێرانی %25ی کۆی هاوردەی کاڵاکان بۆ عێراق پێكدەهێنێت کە ساڵانە دەگاتە 10 ملیار دۆلار، دەشڵێت بەرنامەیان هەیە ئەو رێژەیە بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.

حامد زادبوم، سەرۆکی ژوری بەبازاڕکردنی کاڵای ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاندوە، ئێران خواستی بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی هەناردەکردنی کاڵای خۆی بۆ عێراق هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ژمارەیەک بەربەستی بازرگانی پەیوەست بە راستەوخۆ کڕینی کاڵای ئێرانی دروستکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا کاڵای ئێرانی لە کۆی 40 ملیار دۆلار کە خەڵکی عێراق لە کڕینی کاڵای دەرەکیدا خەرجی دەکەن کاڵای وڵاتەکەی بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دۆلار لە عێراقدا ساغ دەبێتەوە، بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتر پەیوەندییە بازرگانیەکانیش ژورێکی راوێژکاری بازرگانیان لە بەسڕە دورستکردوە، بۆ ئەوەی خواستی عێراق لە بوارەکانی پیشەسازی و هاورکردندا زیاتر گەشە پێبدەن.

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنیش بۆ عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار لە کۆتای ئەمساڵدا ئەو بەرپرسە ئێرانیە رونیکردوەتەوە، ئەوان هیوادارن بە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە و بە بڕوای "ئێمە عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی ساغکردنەوەی کاڵای ئێران".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP