بەپەلە

بایدن: ترەمپ ئەمریكییەكان ناناسێت و گیانی وڵاتەكەمان لە جەستەی دەردێنێت

- 12/6/2019 11:04:00 PM 2945 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكێكی پێشوتری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، سەبارەت بە سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "هیچ دەربارەی ئەمریكییەكان نازانێت و گیانی وڵاتەكەمان دەردێنێت".

جۆ بایدن، سەرۆكی پێشوتری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، كە پێدەچێت كاندید بێت بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەسەر پشكی دیموكراتەكان، لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریكی رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتوەكان بە شێوەیەكی مەترسیدار ناوبانگی وڵاتەكەمانی لە جیهاندا لاوازكردوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو پیاوە سەیر و نامۆترین سیاسییە كە لە ژیانمدا كارم لەگەڵ كردبێت، وا دەردەكەوێت هەرگیز نازانێت ئێمەی ئەمریكی كێین، ئەو گیانی وڵاتەكەمان لە جەستەی دەردەهێنێت".

پێشتریش بایدن سەبارەت بە مانەوەی ترەمپ لە تەختی دەسەڵاتدا بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتو هۆشداریداوە و ئاماژەی بەوەكردوە، كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر شوناسی گەلی ئەمریكا دروستدەكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP