بەپەلە

داعش هێرشدەکاتە سەر پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەی گوڵاڵە

- 12/6/2019 10:44:00 PM 9102 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

چەکدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فریاكەوتنی ناحیەی گوڵاڵە و لە ئەنجامدا پێنج پۆلیس برینداربون.

پەیامنێری خەندان لە گەرمیان رایگەیاند "ئەمشەو هەینی، چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر بنکەیەکی  پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەی جەلەولا (گوڵاڵە) و بەهۆی ئەو هێرشەوە پێنج  پۆلیس برینداربون".


هاوكات خەلیل خوداداد، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە گوڵاڵە لەمیانی لێدوانێكیدا بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "چەكدارانی داعش ئەمشەو هەینی هێرشیانكردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن لە دەروازەی گوڵاڵە، بەو هۆیەوە پێنج پۆلیسی بنكەكە برینداربون".

ئەوەشی ڕونکردەوە " داعش شێوازی هێرشەکانی گۆڕیوە، سەرەتا  هاوەن ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکات كە هێرشی بۆ دەبات و دەیانشڵەژێنێت، دوابەدوای ئەوە  پەلامارەکانی دەست پێدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد،" هێشتا  هێرشەکان لەلایەن سەربازانی عێراقەوە کۆنترۆڵ نەکراوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP