بەپەلە

هەولێر؛ لە یەك كاتژمێردا دو روداوی خۆكوژی رویدا

- 12/6/2019 10:14:00 PM 21847 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە یەك كاتژمێردا دو روداوی خۆكوژی لە شاری هەولێر رویاندا و تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە هەردو روداوەكە بەردەوامە.

عەقید كاروان خۆشناو، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، پاشنیوەڕی ئەمرۆ لە شاری هەولێر دو كەس لە دو روداوی جیاواز و لە یەك كاتژمێردا كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە گوێرەی ئەو بڵاوكراوەیە، حاڵەتی یەکەم لە کۆگایەکی بازاری شێخەڵا رویداوە و تێیدا گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان بەپەت خۆی ھەڵواسیبوە، حاڵەتی دوەمیش كەسێكی دیكە بە دەمانچە گوللـەی لە سەری خۆی داوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی روداوەكان روداوی ئەنقەست نین، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ هەردو روداوەكە كراوەتەوە و تا ئێستاش لێكۆڵینەوەكان بەردەوامیان هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP