بەپەلە

قەتەر و سعودیە سەبارەت بە کێشەکانی کەنداو دەست بە گفتوگۆ دەکەن

- 12/6/2019 9:59:00 PM 1681 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیرەی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، لەگەڵ دۆستەکانیان لە حکومەتی سعودیە  لە بارەی کێشەکانی کەنداو دەست بە گفتوگۆکان دەکەن، بەڵام گفتوگۆ لەسەر ئەو 13  خاڵە ناکەن كە سێ وڵاتی کەنداو و میسر وەکو پێشمەرجی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ بۆ دەوحەیان داناوە.

محەممەد عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاندوە، "پێشمەرجەکانی سعودیە بۆ وڵاتەکەی لاوازن و دەوحە ناچێتە ژێرباری ئەو داواکارییانە، بە تایبەت سیاسەتی دەرەوە و ناخۆی قەتەر مایەی گفتوگۆ لەسەر کرد نین".

ئاماژەی بەوەشکردوە "لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ دۆستەکانمان لە سعودیە لە گفتوگۆکان بەردەوامین و هیوادارین ئەنجامێکی دڵخوازی هەموانی تێدا بێت".

ئه‌مڕۆش عادل جەبیر، وه‌زیری سعودیه‌ بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی"دیالۆگی ناوه‌ڕاست"ی ڕۆما ڕایگه‌یاند، "بانگهێشتنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌میری قه‌ته‌ره‌ كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو كه‌ له‌ڕیاز به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ڕۆژی 3ی  ئه‌م مانگه‌، ئه‌میری قه‌ته‌ر بانگهێشنامه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لیك سەلمان بن عه‌بدولعه‌زیزه‌ ئال سعودەوه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و قه‌یران و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی دو ساڵی ڕابردوی نێوان قه‌ته‌رو سعودیه‌ دێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئیمارات و به‌حره‌ین ومیسریش پشتیوانی سعودیه‌یان كردو دژی قه‌ته‌ر وه‌ستانه‌وه‌ به‌جۆرێكیش قه‌ته‌ریان تۆمه‌تباركرد به‌هاوكارو پاڵپشتی تیرۆر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP