بەپەلە

بەغدا؛ شەش خۆپیشاندەر كوژران

- 12/6/2019 9:08:00 PM 3566 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەزگا میدیاییەكانی عێراق رایانگەیاند، لە ئەنجامی پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و ژمارەیەك چەكدار شەش خۆپیشاندەر كوژران.

ئاژانسە هەواڵییەكانی عێراق و ئاژانسی هەواڵیی ریتەرز رایانگەیاند "لە ئەنجامی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە، لە مەیدانی خەلانی شاری بەغدا شەش خۆپیشاندەر كوژران و دەیانی دیكەش برینداربون".

بەگوێرەی رۆیتەرز، لە شاری بەغدا و لە مەیدانی ئەلخەلانی نزیك پردی سنك دەستڕێژی گوللـە لە خۆپیشاندەران كراوە و لە ئەنجامیشدا لانیكەم شەش خۆپیشاندەر كوژراون"، ئاژانسە عێراقییەكانیش دەڵێن ژمارەی برینداران گەیشتوەتە 40 بریندار.

هاوكات چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاندوە، لەمیانی ئەو روداوەدا كارەبا لە مەیدانی خەلانی بە تەواوی بڕاوە، لە ئێستاشدا پەیتا پەیتا برینداران دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە.

پێش ئەو روداوە بە چەند خولەكێك، لە هەمان جێگە پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی ناوچەكە رویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربون.

رۆیتەرز دەڵێت، ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق تا ئێستا نزیكەی 460 كەسە و زیاتر لە 20 هەزار كەسی دیكەش برینداربون، سێ هەزار كەسیش بەهۆی پێكدادانەكانەوە بە كەمئەندامی هەمیشەیی هەژماردەكرێن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP